بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرپەرشتی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەنجامدا.
فەرمانگای ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێرداوە، تێیدا هاتووە، “موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (24)ی كردەوە، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، ساڵی سێیەمی یاسادانان، خولی یەكەمی یاسادانان".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە، "دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی ١٧٠ پەرلەمانتار بەڕێوەچوو".