بەغدا –INA
ئەمڕۆ پینجشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنماییەكانی سەبارەت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەورەی حلە دەركرد، هاوكات جەختی لەسەر پابەندبوون بە تایبەتمەندییە ئەندازیارییەكان و كاركردنی ٢٤ كاتژمێر لە ڕۆژێكدا بە چەندین شۆفتی كاركردنەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، پاكێجێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ لە پارێزگای بابل ڕادەگەیەنێت، بە بەهای (1,276,740,000,000) دینار، ئەمەش لە میانەی سەردانەكەی ئەمڕۆی پێنجشەممەدا بۆ پارێزگاكە".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە رێنمایەكە لەچەند خاڵێك خۆی بینیەوە، لەوانەیش پڕۆژە یەكخراوەكان بۆ ئاوەڕۆ و ئاوی باران لە (هەردوو قەزای قاسم و هاشمیە و ناحییەی مەدحەتیە)، بە كۆی گشتی بڕی (364،500،000،000) دینار ، هەروەها پڕۆژەیەكی یەكخراو بۆ تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و ئاوی باران بۆ قەزای كفل بە بڕی 134.2 ملیار دینار ، و ڕێگایەك كە ڕێگای خێرا (بەسرە - بەغدا) بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لە ڕێگەی ناحییەی ئیمام - عەنانە - بۆ ئەلئیبراهیمیە لە قەزای هیندییە، بە تێچووی 320 ملیار دینار".
لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "بەڕێوەبردن و كارپێكردنی نەخۆشخانەی ئیمام سادق (سەلامی خوای لێبێت) لەلایەن كۆمپانیایەكی بیانی تایبەتمەندەوە بە بڕی 60 ملیۆن دۆلار، ڕەوانەكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی حلەی گەورە/ قۆناغی دووەم بۆ جێبەجێكردن بە تێچووی 287 ملیۆن دۆلار".
سەرۆک وەزیران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران