بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، موحسین مەندەلاوی، جەختی لەسەر پێویستی پاڵپشتیكردنی دامودەزگاكانی دادوەری كرد بەشێوەیەك كە بەشداربێت لە پاراستنی سیستمی دیموكراسی و دامەزراوە دەستوورییەكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، “موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لەگەڵ سەرۆكی دادگای باڵا فیدراڵی جاسم محمد عمێری كۆبووەوە ، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك بابەت و بابەتی گرنگ".
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكرا، "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی پاڵپشتیكردنی دامەزراوە دادوەرییەكان بۆ بەرزكردنەوەی ڕۆڵ و پێگەی خۆیان، بەشێوەیەك كە بەشداربێت لە پاراستنی سیستمی دیموكراسی و دامەزراوە دەستوورییەكانی وڵات، و گرنگی تێپەڕاندنی یاساكانی پەیوەست بە وەبەرهێنان و گەشەپێدان، و هەوڵە هاوبەشەكان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی پارەی گشتی".