بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، گەڕاندنەوەی ٣ تیرۆریستی تێوەگلان لە تاوانی سپایكەر ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، “بە ئۆپەراسیۆنێكی بەرچاو و بەدواداچوونێكی ورد و هەوڵێكی هەواڵگریی چۆنایەتی لە دەرەوەی سنوورەكانی عێراق، و لە ژێر چاودێری و بەدواداچوون وپلانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق توانی ٣ تیرۆریست كە فەرمانی دەستگیركردنی دادوەرییان بۆ دەرچووبوو لەو كەسانەی كە دەستیان لە تاوانێكدا هەبووە، بگڕینرێنەوە بۆ عێراق.