بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانێكی مەیدانی بۆ پڕۆژەی پردی عشتار لە سەنتەری شاری حلە ئەنجامدا و داوای لەو كەسانە كرد كە كار لەسەر پڕۆژەكە دەكەن، زۆرترین هەوڵ بدەن بۆ تەواوكردنی بەپێی ماوەی دیاریكراو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەردانێكی مەیدانی بۆ پرۆژەی پردی عشتار لە سەنتەری شاری حلە ئەنجامدا، كەسەنتەری پارێزگای بابل، كە بەرەبەیانی پێنجشەممە گەیشتە ئەو پارێزگایە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، " سەرۆك وەزیران بەدواداچوونی بۆ پێشكەوتنی كارەكانی پڕۆژەی پردی كرد كە هەردوو بانكی شەت حلە بەیەكەوە دەبەستێتەوە، و بە یەكێك لە پڕۆژەكانی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە پارێزگا دادەنرێت، هەروەها پێداچوونەوەی بە دیارترینیان كردبەربەستەكانی ڕێگریكردن لە جێبەجێكردن و ڕێنمایی كرد كە چارەسەر بكرێن".