بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی داد بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی كرد، بۆ تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی لیژنەی وەزاری بەرپرسی دۆسێی پاراستنی موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی مەسیحی.
لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، "لیژنەی یاسایی پەرلەمان میوانداری جێگری سكرتێری وەزارەتی داد بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی كرد”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "میواندارییەكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێكارەكانی لیژنەی وەزاری بەرپرسی پاراستنی موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی مەسیحی بووە".