بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی گەیشتە پارێزگای میسان.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ صالح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی بە یاوەری شاندێكی باڵای وەزاری گەیشتە پارێزگای میسان".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە ، "ئامانجی سەردانەكە چاودێریكردنی دۆخی تەندروستی پارێزگاكە".