بەغدا –INA
ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئەمڕۆ پێنجشەممە پشتڕاستیكردەوە كە پلانی وەزارەتەكە تیشك دەخاتە سەر گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەكان و ڕەتكردنەوەی بەزۆرەملێی لە كەمپەكاندا.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ،"وەزیری كۆچ و كۆچبەران ، ئیڤان جابرۆ، پێشوازی لە ئۆزرا زیا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئاسایشی مەدەنی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و شاندی یاوەری كرد ، لە بارەگای وەزارەت لە ناوەندی پایتەختی بەغدا، كە لە میانی دیدارەكەدا دۆسێە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كران".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە میكانیزمی داخستنی كەمپەكان و دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ ناوچە رەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان بە شێوەیەك كە كەرامەتی خۆیان بپارێزێت و ڕێگاكانی پاڵپشتی گەڕاوەكان بەپێی پلانی وەزاری كارپێكراو، بەپێی پلانی وەزاری ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران كارپێكراو".
هەروەها جابرۆ جەختی لەوەش كردەوە، "پلانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران تیشك دەخاتە سەر گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەكان و ڕەتكردنەوەی دەستبەسەركردنیان لە ماڵەوە لە كەمپەكاندا".
لای خۆیەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ستایشی "هەوڵەكانی حكومەتی كرد بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون، دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەتی خێزانەكان و دابینكردنی هەموو پێداویستییەكان بۆ ژیانێكی شایستە بۆ هەموو گەڕاوەكان".