سەرۆك وەزیران پڕۆژەی فراوانكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی شەكر و سێ كارگەی دیكە كردەوە

سیاسی
  • 9-05-2024, 09:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پڕۆژەی فراوانكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی شەكر و سێ كارگەی دیكەی لە بابل كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوە تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی فراوانكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی شەكر و كارگەی دەرهێنانی ڕۆنی ڕووەكی و كارگەی بەرهەمهێنانی ئالیكی ڕووەكی وكارگەی پرێمكسی سەر بە كۆمپانیای ئیتیحاد، یەكێكە لە پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت كردەوە".