نوسینگەی سەید سیستانی: ڕۆژی هەینی یەكەم ڕۆژی مانگی زولقەعدە

ناوخۆ
  • 8-05-2024, 20:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی ڕایگەیاند: هەینی داهاتوو یەكەم ڕۆژی مانگی زولقەعدەیە.
    نووسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: نوسینگەی سەماحەتی سەید سیستانی (سێبەری بەسەرمانەوە بێت) لە نەجەف ئەشرەف ڕایگەیاند: كە سبەینێ‌ پێنجشەممە تەواوكەری مانگی شەوالە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژی هەینی كە هاوتایە لەگەڵ (١٠ / ٥ / ٢٠٢٤. ز)، یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی زولقەعدەیە بۆ ساڵی ١٤٤٥ی كۆچی.