لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان پڕۆژەكانی بوارەكانی وزە و پیشەسازی و نەخۆشخانەكان پەسەند دەكات

سیاسی
  • 8-05-2024, 19:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان پڕۆژەكانی بوارەكانی وزە و پیشەسازی و نەخۆشخانەكان پەسەند كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی حەوتەمین كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانی كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی چەندین هەلی وەبەرهێنان لە بەغدا و پارێزگاكان، لە كەرتە جیاجیاكاندا، هەروەها پێشخستنی پاكێجێك لە پڕۆژەی گرنگ كە بەشدارن لە بوژاندنەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی كاری زۆر بۆ گەنجان.
    ئاشكراشیكرد: لەبواری وزەدا، پڕۆژەی وەبەرهێنانی وێستگەی تاجی و پڕۆژەی دامەزراندنی پڕۆژەی وزەی خۆر لە پارێزگای بابل، هەروەها پڕۆژەی بەستنەوەی وزەی كارەبا لە نێوان عێراق و شانشینی عەرەبی سعودیە پەسەندكرا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كەلیژنەی باڵای وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی نەخۆشخانەی چارەسەری تەندروستی دەروونی و ئالوودەبوون لە ناوچەی غەزالییە لە بەغدای پایتەخت.
    راشیگەیاند: پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 400 قەرەوێڵەیی لەسەر بەشێك لە زەوی سەربازگەی ڕەشید لە بەغدای پایتەخت پەسەندكرا، و هەروەها پڕۆژەی تۆیۆتا پەسەندكرا، كە بریتییە لە دامەزراندنی كۆمەڵگایەكی تەواوكاری كە بریتییە لە یەكەكانی دروستكردنی پارچەكان و پێكهاتەكانی ئۆتۆمبێل، كۆگای پارچەی یەدەگ، سەنتەری ڕیسایكلكردنی لاستیك و پلاستیك، سەنتەری ڕاهێنان و بڕوانامە بۆ كادیرانی كاری عێراقی، سەنتەری پشكنینی ئۆتۆمبێل پێش رادەستكردن (PDI)، و ناوەندێكی هەڵگرتنی ئۆتۆمبێل.
    ئاشكراشیكرد: لە كەرتی پیشەسازیدا پڕۆژەیەك پەسەندكرا بۆ دامەزراندنی شارێكی پیشەسازی لە پارێزگای بەسرە بۆ بەرهەمهێنانی ئاسن و پۆڵا، بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای گشتی ئاسن و پۆڵا، هەروەها پڕۆژەیەك بۆ بەرهەمهێنانی شووشەی تەخت، و پڕۆژەیەك كە شووشە و پەرداخ بەرهەم دەهێنێت.