بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی كاری پەرلەمان گرنگی پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاسای پیشەی پارێزەری ڕوونكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا: كە یاساكە بە گواستنەوەیەكی چۆنایەتی دادەنرێت بۆ توێژی پارێزەران.
ئەندامی لیژنەی كاری پەرلەمان حسێن عەرەب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: یاسای پارێزەری ژمارە 173ی ساڵی 1965 و هەموارەكانی زۆر گرنگە و خزمەت بە زۆرێك لە پارێزەران دەكات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە داواكارییەكانی قۆناغی ئێستا جیاوازە لە داواكارییەكانی قۆناغی پێشوو، و وتیشی: یاساكە و هەندێك وردەكاری گرنگ هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆدان.
عەرەب رونیشیكردەوە: ناوەڕۆكی یاساكە دوای دەنگدان لەسەری لەناو لیژنەكەدا، گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا: یاساكە خزمەت بە پیشەی پارێزەران دەكات و بە گواستنەوەیەكی چۆنایەتی دادەنرێت بۆ توێژی پارێزەران لە ڕووی پاراستنیان و یاسا و وردەكارییەكانی كارەكانیان لەناو دادگاكاندا، هەروەها هەندێك بابەتی دیكەش دەگرێتەوە، لەوانە ئەگەری پێدانی قەرز بۆ ئەوانەی كە كۆمپانیای یاسایی یان نووسینگەی یاسایی دەكەنەوە.