بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و رافع حەیاد عیساوی جێگری پێشووی سەرۆكوەزیران و سەلمان عەلی جومەیلی وەزیری پێشووی پلاندانان جەختیان لەسەر گرنگی پشتیوانیكردن لە بەرنامە و پلانەكانی حكومەت كردەوە كە ئامانجیان باشتركردنی بارودۆخی ژیانە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشووتر رافع حەیاد عیساوی و وەزیری پێشووتری پلاندانان سەلمان عەلی جومەیلی".
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە "كەلە میانەی دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات كرا و گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەك دۆسیەی حكومی كرد، كە پشتیوانی لە ئابووری عێراق دەكات" هەروەها جەختیان كردەوە لەسەر "گرنگی پشتیوانی كردنی هێزە سیاسییەكان بۆ بەرنامە و پلانەكانی حكومەت بە ئامانجی باشتركردنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان، بە شێوەیەك كە بێتە هۆی بەدەستهێنانی سەقامگیری وڵات و ئاسایش و پەرەپێدانی بەردەوام لە هەموو پارێزگاكانی عێراق".