بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرۆشی عێراقی بۆ بەهێزكردنی سیستەمی دیموكراسی خۆی دووپاتكردەوە، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی هەوڵدانی زیاتر بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە كرد كە گەلی فەلەستین بەرەوڕووی دەبێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA) تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ ئاسایشی مەدەنی و دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ ئۆزرا زیا".
لە راگەیندراوەكەدا هاتووە كەلە میانەی دیدارەكەدا، "سەرۆك وەزیران جەختی لە پەرۆشی عێراق كردەوە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی دیموكراسی و پابەندبوونی بە ئەوەی كە ئەو ڕێگایە بەدەستی دەهێنێت، لەسەر بنەمای دەستوورەكەی كە باس لە فرەیی و مافەكانی مرۆڤ و دادپەروەری گواستنەوە دوای گۆڕینی سیستەم دەكات لەگەڵ دادپەروەری بۆ ئەو پێكهاتانەی كە ڕووبەڕووی سەركوتكردن و هێرشی تیرۆریستی بوونەتەوە".
هەورەها "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات پێشتر ڕووی نەداوە و پێشێلكارییەكی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤە و بە جینۆساید دادەنرێت و ئاماژەی بەوەش كرد كە زۆربەی قوربانییەكان ژن و منداڵن، بەپێی ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان"، سودانی جەختی كردەوە كە "پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕەی كە خەڵكی فەڵەستینی ڕووبەڕووی دەبێتەوە".
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە" ئۆزرا زیا سڵاوی سەرۆك بایدن و وەزیر بلینكنی گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەبی وەزیران و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی عێراق كرد لە ناوچەكەدا، چونكە وڵاتێكە خاوەن سیستەمێكی دیموكراتییە و پێشكەوتن لە بواری مافەكانی مرۆڤدا بەدەست دەهێنێت لەگەڵ كەمكردنەوەی دیاردەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، جگە لە ڕۆڵی لە پاراستنی ئاشتی لە ناوچەكەدا و ستایشی دەستكەوتەكانی حكومەتی كرد لە دامەزراندنی ئەنجومەنێكی باڵا بۆ گەنجان و ئەنجومەنی ژنان".