بەغدا – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا كارە تەكنیكی و داراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕابگرێت.
ئەنجومەنی كۆمسیارانی لە ڕاگەیەندراوێكیدا ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە، تێیدا هاتووە، "بڕیاردرا ڕێكارە تەكنیكی و داراییەكان بۆ هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ڕابگیرێت".