بهغدا-INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی سهید عەممار ئەلحەکیم جەختی لە فراوانکردنی نوێنەرایەتی زانکۆکانی عێراق لە کۆمەڵەی زانکۆی جیهانی کردەوە.
سهید عەممار ئەلحەکیم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، وتی" لە میانەی دیدارەکەمان لەگەڵ شاندی یەکێتیی زانکۆی نێودەوڵەتی، ڕوونکردنەوەیەکی وردمان لەوانەوە بیست لەسەر کارەکانی یەکێتییەکە و ئەو ڕۆڵانەی دەیگێڕێت، ههروهها جەختمان لەسەر پێویستی فراوانکردنی نوێنەرایەتی زانکۆکانی عێراق لە یەکێتی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
ههروهها ئاماژه بهگرنگیی یەکگرتوویی بەرهەمی زانکۆکان لەگەڵ بازاڕی کار کرد، جەختیش لەوە کردەوە لهگرنگی بەرهەمی زانکۆکان و بهشداریكردنیان لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییانەی کە وڵاتەکانمان بەدەستیەوە دەناڵێنن.
هەروەها جەختی لە پێدانی شوێن بە زانست و تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد و هاوسەنگی لەگەڵ ئەم زانستانە و پەرەپێدانی و ڕاهێنانی ستافی تایبەت کردەوە.