بهغدا-INA
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەسەر ڕۆڵی گرنگی هۆزە ڕەسەنەکانی عێراق کرد لە پاڵپشتیکردنی دهزگا ئەمنییەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئەمنی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه وتی " ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی پێشوازی لهکۆمەڵێک شێخ و کەسایەتی دیار و خەڵکی پارێزگاکانی بەغدا و دیالە و کەرکوک كرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا گوێیان لە دیارترین گرفتەکان گرت کە ڕووبەڕووی خەڵکی ئەو پارێزگایانه بوونەتەوە، واقیعی خزمەتگوزاری لە ناوچەکانی خۆیان خستهروو و باسیان لەو پێداویستی و گلەییانەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشکەش کراون، ههروهها مهندهلاوی جەختی لەسەر ڕۆڵی گرنگی عەشیرەتە ڕەسەنەکانی عێراق کردووەتەوە لە پشتگیریکردنی دهزگا ئەمنییەکان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری ئەمنی، و بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بكات بهمهبهستی دۆزینهوهی چارهسهری پێویست.