بەغداد/ INA ئامینە سهلامی
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕوونیکردەوەکە کەرتی نەوت لەپێشڤەچوونێکی خێراو بەرچاودایە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە نموونەکانی پێشکەوتنی ژیاری پشت بە داهاتەکان دەبەستێت ، فرەجۆرکردنی ئابووریش لە فرەجۆرکردنی بەرهەمی کەرەستەی سەرەتاییەوە سەرچاوە دەگرێت کە هەناردەی دەرەوە دەکرێت، ئەویش وەک نرخێکی زیادە کە ڕەنگدانەوەی بەسەر بودجەی ژمێرەییەوە دەبێت.
هەناردەکردنی گازی سروشتیش کاریگەریەکی بێوێنەی هەیە لەڕووی وەبەرهێنان و بەکاربردنەوە چونکە پێشتر ئەم جۆرە گازە بەهەدەردەچوو بەتایبەتی گازی یاوەری بەرهەمهێنانی نەوت.
وتیشی ئەمڕۆ کەرتی نەوت بوژانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و لەڕووی بەکارهێنانی گازی یاوەرو فرەچەشنکردنی بەرهەمی نەوتی و دروستکردنی پشتێنەیەک بۆ داهاتی دارایی ونەختینەیی بۆ هاوردەکردن لەداهاتەکانی نەوت وگاز، وەیان بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکاری گازونەوت بەپێی هاوسەنگی تێچوو و سوودمەندبوون لە چالاکی نەوتی و هەناردەکردنی جۆرەکانی ئەودوو مادەیە.
ساڵح ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەمە جۆرێکە لە پاراستنی هاوسەنگی کە بۆ سوود وبەرژەوەندی ئابووری نیشتیمانی دەگەڕێتەوە و نەختینەی وڵات زیاتر دەکات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات