بەغداد/ INA
دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیارێکی دەرکرد دەربارەی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
دادگای فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە بڕیارێکی وەرگرتووە بەژمارەی 86/فیدڕاڵی /2024 کە بەندی 2 لەبڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران هەڵەیە کە لە دانیشتنی دووەم لەمێژووی 27/1/2024 کە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەخۆ دەگرێت تاکو داواکانی پەیوەست بە بابەتەکەوە لەلایەن دادوەریەوە یەکلادەکرێنەوە.