دەسەڵاتی دادوەری فەرمانێكی وه‌لائی سەبارەت بە لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان دەردەکات

سیاسی
  • 7-05-2024, 16:21
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانێكی وه‌لائی دەرکرد سەبارەت بە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢٤.
    دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە" دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ لە داواکارییەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان/عێراق، فەرمانێكی وه‌لائی لە دۆسیەی ژمارە ( 126/فیدراڵی/2024) ده‌ركردووه‌ تا ئەو کاتەی کەیسەکە یەکلایی دەبێتەوە”.
    هه‌روه‌ها وتی" بڕیاری جێبەجێنه‌کردنی بڕگەی (دووەم)ی مادەی (2)ی سیستەمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارە (7)ی ساڵی 2024 ده‌ركردووه‌، کە تێیدا هاتووە:

    دووەم

      پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت کە بەسەر ئەم بازنانه‌ی هەڵبژاردنەدا دابەشکراوە: -

    پارێزگای هەولێر/ (34) کورسی

    - پارێزگای سلێمانی/ (38) کورسی

    - پارێزگاری دۆهوک/ (25) کورسی

    - پارێزگای هەڵەبجە/ (3) کورسی/ تا ئەوکاتەی کەیسەکە یەکلایی دەبێتەوە بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی کە لە داهاتوودا چارەسەرکردنی قورس دەبێت”.