هه‌ولێرـ INA
له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قاليباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئيران كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاندووه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌يه‌وه باس له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه له بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتو‌كاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى، زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به بايه‌خه‌وه كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن.
دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.