بەغداد/ INA
دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری زیندانیکردنی 10 ساڵی بۆ کەسێک دەرکرد بەتۆمەتی خۆگۆڕین بۆ فەرمانبەر لەهەردوو نووسینگەی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار.
ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە تۆمەتبارەکە خۆی بۆ فەرمانبەر لە نووسینگەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار گۆڕیوەو خۆشی وەک ئەفسەربە پلەی لیوا لە وەزارەتی بەرگری نیشانداوە.
ڕوونیشی کردەوەکە بڕیارەکە بەپێی مادەی 160ی ساڵی 1983 بەندی یەکەم /1 وەرگیراوە.
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەیکرد بەوەی کە دادگای تاوانەکانی ئەنباڕ بڕیاری زیندانیکردنی حەوت ساڵی بۆ تاوانبارێکی دیکە دەرکرد کە ماستەرکارتی ساختە کردبوو و جگەلەوەش کیکارتی ساختەی بۆ ژمارەیەک بریندار و شەهید دەرکردووە و مووچەکانیانی بۆخۆی حەواڵەکردووە.
بڕیارەکەش بە پێی مادەی 310 لەیاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969ی هەموارکراو وەرگیراوە.