سەرۆک وەزیران جه‌خت له‌کراوەیی عێراق بەڕووی هاوبەشی بەرهەمدار لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 7-05-2024, 10:50
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران کراوەیی عێراقی بۆ هاوبەشی بەرهەمدار لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان دووپاتكرده‌وه‌.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە پاتریک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییە گشتییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان و ڕێگاکانی بەهێزکردنیان و فراوانکردنی هاوکارییەکان، لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و گەشەپێدان تاوتوێ کران.
    سودانی ئاماژه به‌ کرانه‌وه‌ی عێراق كرد به‌ڕامبه‌ڕ به‌هاوبه‌شی به‌ڕهه‌مدار له گه ڵ کۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌کان، به‌تایبه‌تی له بواری به شداریکردن له بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانه‌کان و به‌ڕزکردنه‌وه‌ی تواناکانی به‌ڕگریی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق، هه‌ڕوه‌ها هاریکاری له بواری مۆدێرنیزاسیۆنی ته‌کنه‌لۆجیای سه‌ڕبازی له ڕێگه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌نجامدراوه ، گرنگترینیان گرێبەسته‌كه‌ی لەگەڵ کۆمپانیای تالێسی فەرەنسی.
    هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیران ئاماژه‌ به‌ پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە وبەردەوامیی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە كرد، هەروەها گرنگی کاراکردنی ڕۆڵی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بۆ ڕێگریکردن لەو کۆمەڵکوژییەی کە دژی فەلەستینیەکان ئه‌نجامده‌درێت، و ڕێگریکردنی له‌به‌رده‌وامیدانی ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ له‌دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، كه‌ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونەوەی ململانێ و زیاتر و نائارامی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.