بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە سبەی چوارشەممە لەهەردووناوچەی
ناوەڕاست و باشوور ساف ونیمچە هەوردەبێت ، لەباکووریش هەندێک هەوراوی دەبێت و ڕێژنەبارانی سووکیش دەبارێت وپلەکانی گەرماش وەک خۆیدەمێنن.
ڕۆژی پێنجشەممەش ساف و هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش ساف ونیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزتردەبنەوە.
ڕۆژی شەممەی داهاتووش نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.