شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی یاڕەڵڵا دەگاتە کەربەلای پیرۆز

ئەمنی
  • 7-05-2024, 10:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شاندێکی ئەمنی باڵا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەسەرۆکایەتی سوپاسالار فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز.
    بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە شاندێکی ئەمنی باڵا بەسەرۆکایەتی سوپاسالار فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا وبە یاوەری جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزی پیادە، ئەمڕۆگەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز، ئەویش بەمەبەستی شارەزابوون لە ڕەوشی ئەمنی پارێزگاکە.