چوارچێوەی هەماهەنگی نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 6-05-2024, 21:34
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.
    فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" چوارچێوەی هەماهەنگی 191ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات، دیارترینیان بڕیاری هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بوو.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە فراكسیۆنه‌ سوننەکان دەکات لە ماوەی هەفتەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بە بەتاڵی ئەم پۆستە هەستیارە لە سیستەمی سیاسی ئەم شوێنەدا هەڵبگرن.
    بەپێی بەیاننامەکە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە نیازی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەت بەم بابەتە ده‌ربڕیوه‌، دوای کۆتایی هاتنی وادەی هەفتە بۆ تەواوکردنی شایستە گرنگەکە، و ئامادەکاری بۆ دەنگدان لەسەر خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024."