سەرۆکی دادگای فیدراڵی و باڵیۆزی ئەمەریکا تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سیاسی
  • 6-05-2024, 21:24
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عەبود، لەگەڵ باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، ئیلێنا ڕۆمانۆڤسکی، سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی کرد.
    له‌بەیاننامەیەکی دادگای فیدراڵیدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە: سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عەبود، لە بارەگای دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا، پێشوازی له‌باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، ئیلێنا ڕۆمانۆڤسکی كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بەخێرهاتنی باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد، لە میانی دیدارەکەدا جەخت لەسەر وردبینی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ دامەزراندنی پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ دادگا دەستوورییە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی یاسایی لە بواری دادوەری دەستوری بۆ پەرەپێدانی و سوودمەندبوون لە ئەزموونە کەڵەکەبووەکانی دادگا دەستوریەکان بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بنیاتنانی دروستی دیموکراسی و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتی و تایبەتەکان. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداچوونەوەی بۆ کرا و ئەو پاڵپشتیانەی پێشکەشکرا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا، جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنیان كرده‌وه‌ لە پێناو عێراقێکی سەلامەت و ئاوەدان و بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەکان بە شێوەیەکی دروست وپاراستنی دەستووری عێراق و چەسپاندنی ئەو پرەنسیپانەی کە لە ڕێگەیانەوە دەتوانرێت سیستەمێکی دیموکراسی، نوێنەرایەتی، پەرلەمانی بنیات بنرێت، كه‌ دەستووریش زامنی یەکگرتوویی عێراقە، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی دروستی دەستوور سەبارەت بە دارایی و کارگێڕی دەسەڵاتەکانی پارێزگارەکان کە لە هەرێمێکدا ڕێکخراو نین، بەپێی ئەوەی لە مادەی (١٢٢/دووەم)ی دەستووردا هاتووە و ئەوەی لە مادەی (١٢١/یەکەم)دا هاتووە کە مافی بەکارهێنانی یاسایی بە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەخشیوە وه‌كو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری بەپێی بڕگەکانی دەستوور بە پشتبەستن بەو ناوه‌رۆكه‌كه‌یان سەبارەت بە دەسەڵاتە تایبەتەکانی دەسەڵاتی فیدراڵی.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بابەتی هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و پێویستی دۆزینەوەی هەموو ڕێگەچارەی پێویست بۆ ئەنجامدانیان بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و دەستەبەرکردنی بەشداری کاریگەر تێیدا لەلایەن هەموو لایەکەوە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا كه‌باڵیۆزی ئەمەریکا بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی هەوڵدەدات پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ لایەنی عێراقی لە ئاستە جیاجیاکاندا دروست بکات، بەتایبەتی لە بواری دادوەری دەستوریدا، ستایشی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری عێراق و ڕۆڵی دادگای باڵای فیدراڵی کرد له‌ چەسپاندنی بنەما دەستوری و دیموکراسیەکان بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی سیستەمێکی پەرلەمانی لەسەر بنەمای سەروەری یاسا.