به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فالح فه‌یاز، سەرۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و بەدواداچوون بۆ ڕێکخراوە توندڕەوەکان گفتوگۆیی کرد.
به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تیی زانیاری گشتی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که بۆ ئاژانسی هه واڵی عێراقی (INA) ناردووه، ڕایگیاند" ئه‌مڕۆ فالح فه‌یاز سه‌ڕۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ڕۆک کۆماری سووریا کۆبووه‌ته‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی کاریگەر بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و بەدواداچوونی ڕێکخراوە توندڕەوەکان و پاشماوەکانیان کردووە کە هەوڵدەدەن ئاسایشی سوریا و عێراق بکەنە ئامانج.
لای خۆیه‌وه سەرۆک کۆماری سوریا جەختی لەوە کردەوە ئه‌و تیرۆره‌ی کە شێوازی کوشتن و خوێنڕشتن دەگێرێتهر، لە هەموو شوێنێکی جیهان وەک یەکە، ئاماژەی بەوەشکرد لایەنگرانی تیرۆر لە سوریا و عێراق هەمان لایەنگرانی تیرۆریزمن لە شوێنەکانی تر، گرنگ نییە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیانە چەند ناویان هەبێت.
سەرۆک کۆماری سووریا ئاماژەی بەوە کرد کە خۆڕاگری و بەهێزی سوپای سووریا و عێراق بنەمای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی یەک لە دواییەکان بوو لە بەرامبەر تیرۆریستان و لایەنگرانیان.