بارزانی و سه‌ید خامه‌نه‌یی جه‌خت له‌هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و ئێران ده‌كه‌نه‌وه‌

سیاسی
  • 6-05-2024, 19:21
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌گرنگی پێشخستنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و ئێران كرده‌وه‌.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هاواڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ تاران له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كۆبووه‌وه‌.
    له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به‌ ديدارى به‌ڕێز سه‌ید خامه‌نه‌ئی ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌موو بواره‌كاندا. به‌ڕێزيان هەر‌وه‌ها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.
    له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا.
    دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو‌.