مشک و سیسرک و مێروو لەچەند شوێنێکى هەستیاری کۆشکی سپیدا هەیە

  • 3-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەڵگەنامەکانی چاککردن و چاودێری کۆشکی سپی ئەوەیان ئاشکراکردووە، لە کۆشکی سپی و شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ چەندین جۆر مشک و سیسرک و مێروولە بینراون. کەناڵی ئێن بی سی چوار ئاشکرایکرد، بەپێی بەڵگەنامەکانی چاککردنەوە لە کۆشکی سپی، چەندین سیسرک لە شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ دۆزراونەتەوە، نوسینگەکەی جۆن کێڵی گەورەی فەرمانبەرانی کۆشکی سپیش بووەتە شوێنی مێروولە. هەروەها لە ژووری ئیدارەدانی قەیرانەکان و تەنانەت شوێنی نانخواردنیش مشک دۆزراوەتەوە. بەوهۆیەوە بەرپرسانی کۆشکی سپی چەندین داواکاریان ئاڕاستەی خزمەتگوزاری گشتی کردووە، کە کار لەسەر چاککردنەوەی کۆشکی سپی و باڵەخانە حکومییەکان دەکات.