بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین ئەلمەندەلاوی و سهرۆك کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختیان لەسەر گرنگی پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" موحسین ئەلمەندهلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆمار ، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا ههروهها دوایین پێشهاتەکانی سهر گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتووێكران.
ئاماژەی بەوەشکرد هەردوولا جەختیان لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەنێو هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پەسەندکردنی یاسایەک کە پێداویستییەکانی هاوڵاتیان دابین بکات و بەشداربێت لە باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاریان. وجهختیان لهگرنگی پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت كردهوه بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بەتایبەتی لە بوارەکانی سهپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووریدا.