به‌غدا-INA
ڕۆژی دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە دوو هەزار و 500 تۆن گەنمی قاچاخ و خراپبووی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە ئاژانسەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، توانیان دەست بەسەر (14) ترێلەردا بگرن كه‌باكراوبوون بە زیاتر لە (400) تەن لەگەنمی دیاریکراو بۆ سه‌به‌ته‌ی خۆراك له‌پارێزگاكانی ( كه‌ركووك وسه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ربه‌لا و واست) و له‌گه‌ڵ دستگیركردنی شۆفێره‌كانی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە مەفرەزەکانی ئامێرەکە لە پارێزگای نەجەفیش توانیویانە لە ڕێگەی بەدواداچوون بۆ پرۆسەی بەبازاڕکردنی ئەو بەرهەمە ناوخۆییە، دەست بەسەر بڕێکی زۆر دانەوێڵەی بۆیاخکراودا بگرن دوای پشکنینی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، له‌گه‌ڵ شۆفێركه‌ی دەستگیربکەن، وره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکارە یاساییەکان له‌هه‌مبه‌ر وه‌ربگیرێن، هه‌روه‌ها له‌قه‌زای به‌له‌درۆز له‌دیالا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر(343) تۆنی گەنمی تێکچوو، کە شیاو نەبووە بۆ خواردن، لە ناوسێ کۆگای، لەوێ بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی کۆنترۆڵی بازرگانی بۆ ڕێگری‌کردن لە بازاڕکردن گواسترایەوە بۆ کۆگاکانی پارێزگا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵ دابێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌سێ تۆمەتباری دیكه دەستگیرکراون کە یەکێکیان بازرگانێکی گەنمەشامی بووە، هەروەها دوو کەسیان وەک کرێکار و کارمەندێک لە بەشی کشتوکاڵی پارێزگای دیوانیە بە نازناوی (پشکنەری تاقیگەیی) کاردەکەن لەکاتێکدا بەرتیلیان لە بازرگانەکە وەرگرتووە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکان لە پشکنینی تاقیگەییەکەدا و بە دەستی سووره‌وه دەستگیرکران.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە كه‌مەفرەزەکانی دەزگاکەش توانیان لە ئەنبار، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراودا، دەست بەسەر نزیکەی (1800) تۆن گەنمی زیانلێکەوتوودا بگرن لە کۆگاکانی ناوچەی ئەلحەمیدیە لەکاتی گواستنەوەی بۆ سایلۆ ڕەمادی بۆ بەبازاڕکردنی بۆ ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی (35) شۆفێر كه‌به‌كاری گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵستابوون، و ڕێکاری پێویست ئه‌نجامدراون و سەرپێچیکاران و ئەوانەی دەستکاری ئاسایش و بژێوی هاووڵاتیان دەکەن ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.
فۆڵۆومان بکەن لە: