بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، پرسەکانی هاوبەشی ئابووری و فڕۆکەوانی مەدەنی و شەڕی غەززەیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوه، راگهیاندووە: ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لهباڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، تۆماس سەیلەر کرد.
له کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا و گرنگی ئاراستەکردنی هەوڵەکان بەرەو هاوکاری زیاتر و ئەنجامدانی هاوبەشی ئابووری بەرهەمدار لەگەڵ وڵاتانی یەکێتییەکە تاوتووێكران.”
ههروهها ئاماژهیان كرد بهئەگەری بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لەبواری فڕۆکەوانی مەدەنی ، ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ دەستپێکردنەوەی فڕۆکەوانی عێراقی لە ئاسمانی ئەوروپا، لهگهڵ خستنهروویی هاوکاری لەگەڵ بانکەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی ئەوروپی لهپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزایی و پشتیوانی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت بۆ گەشەپێدان لە عێراق.
ههروهها بارودۆخی دڵتەزێنی غەززە و ئەو سیاسەتە شەڕانگێز و تاواناكاریانە کە هێزەکانی داگیرکەر دژی خەڵکی مەدەنی بێتاوان ئەنجامیان داوە باسكران و جەخت لەسەر پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژی و گەیاندنی هاوکاری بە فەلەستینییەکان کردەوە.