بەغداد/ INA
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند کە یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتن لەنێوان بانکی بازرگانی عێڕاقی و ئاژانسی ژاپۆنی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی واژۆکرا.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە بە جێگرایەتی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی وەزیری پلاندانان محمد علی تەمیم هەستا بە سەرپەرشتیکردنی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی لێکگەیشتنێک لەنێوان بانکی بازرگانی عێڕاقی و ئاژانسی ژاپۆنی بۆ گەشەپێدان.
بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوەکە ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران محمد دەڕاجی و سەرۆکی بانکی بازرگانی عێڕاقی و ژمارەیەک بەپرس لەهەردوو وەزارەتی دەرەوەو دارایی بەڕێوەچوو.
لەلایەنی ژاپۆنیشەوە نوێنەرانی باڵیۆزخانەی ژاپۆنی لەعێڕاق و ئاژانسی جایکا ئامادەبوون.