به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگرت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لەراگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە نەسیر مه‌مدۆڤ باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کرد، ولەکۆبوونەوەیه‌كدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات له‌گه‌ڵ ڕێگاکانی پەرەپێدانیان و بەهێزکردنی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش لە زۆرێک لە بوارە ئابووری و کولتوورییەکان و لە بواری وزە و وەبەرهێناندا تاوتووێكران.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئازه‌ربایجان بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێش كێش به‌به‌سەرۆک وەزیران كرد كه لەلایەن ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجانەوە، بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لە ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت ئاراسته‌كرابوو.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه لە کۆبوونەوەکەدا تیشك خرایه سەر بارودۆخی ناوچەکە و به‌رده‌وامی دەستدرێژییە دڕندەکانی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی بۆ سه‌ر نه‌وه‌كانی گەلی فەلەستینی لە غەززە و گرنگیی ئه‌وه‌ی كه‌کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێزەکان بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی.