هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر راگه‌یاند كه‌تائێستا هۆكاری ئاگره‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی بازاری قه‌سه‌ری هه‌ولێر دیار نییه و لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی هۆكار وزیانه ماددییه‌كانی ئه‌م رووداوه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و ئاماری زیانه‌كانی راده‌گه‌یێنێت.
قایمقامی هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دوا و ئاژانسی هه‌وڵی عێراقی به‌دواداچوونی بۆ كرد، وتی" ئێستا مەترسی دروستبوونه‌وه‌ی ئاگر نەماوە و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن وبەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی 372 دووکان سووتاون، بەڵام ئەوە ژمارەی کۆتایی نییه.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند" تاوەکو ئێستا هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە دیارنییە، به‌ڵام لیژنەیه‌ک بۆ دیاریکردنی زیانە مادییەکان، ئەمڕۆ دەستبەکار دەبێت و ئامارەکانی رادەگەیێنێت و ئێستا بازاڕەکە بە تەواوی داخراوە و هێزە ئەمنییەکانی لێ جێگیرکراون تاوەکو لیژنەکه بە وردی زیانەکانی دیاری نەکات، رێگە نادەین خەڵک بچێتە نێو بازاڕەکەوە."
هه‌روه‌ها عه‌بدولحه‌مید داوای له‌هاونیشتمانییانی كرد هاوکاربن لە دروستنەکردنی ئاستەنگ وكێشه بۆ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە. وتیشی" دەیان ملیۆن دۆلار وزێڕ و پارەی کاسبکاران لە بازاڕەکەدا پارێزراون و دزییەک نەکراوە شایانی باس بێت."
شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە، ئه‌م بازاره دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری هه‌ولێر و ژمارەی دووکانەکانی زیاترە لە چوار هەزار دووکان.