بەغداد/ INA حەسەن فەواز
ڕاوێژکاری وەزارەتی پیشەسازی بۆ کاروباری گەشەپێدان و نوێنەری عێڕاق لە ڕێکخراوی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی پیشەسازی و پێواندن و کانزاکردن قەیسەڕ هاشمی ڕایگەیاند کە عێڕاق سەرۆکایەتی کارەکانی خولی 65 ی ڕێکخراوەکە دەکات.
هاشمی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەکۆششی حکومەتی عێڕاقی ئێستا وڵاتمان پێگەی خۆی لە ڕێکخراوەعەرەبیەکاندا بەدەستهێناوەتەوە پاش دابڕانێک بۆ ماوەی 32 ساڵ لەسەردەمی ڕژێمی لەناوچووەوە بەڵام ئێستا لەم خولەدا عێڕاق میواندارێتی وسەرۆکایەتی 65ەمین خولی ئەم ڕێکخراوە عەرەبیە دەکات.
وتیشی ڕێکخراوی عەرەبی گەشەپێدانی پیشەسازی وپێواندن وکانزاکردن ڕێکخراوێکە گرنگی دەدات بە پشتیوانیکردنی کەرتەکانی پیشەسازی لەوڵاتانی عەرەبی، لەهەموو ڕوویەکی ڕاوێژکاری و زانیاری و شارەزاییەوە تایبەت بە سامانی سروشتی و کەرەستەی خامی سەرەتایی وتەکنەلۆژیاو تەکنیکی نوێ و وابەستەگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، هەروەها ڕێکخراوەکە هەڵدەستێت بە پشتیوانیکردنی پاڵێوراوانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەندامبوون لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و دروستکردنی سەکۆ و ماڵپەڕە ئەلکتڕۆنیەکانی پەیوەست بەپاڵپشتکردنی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی لەهەموو ڕوویەکەوە.