سەرۆك وەزیران ویستی حكومەت بۆ پەرەپێدانی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) دووپاتدەكاتەوە.

سیاسی
  • 5-05-2024, 20:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەرۆشی حكومەتی بۆ پەرەپێدانی كارەكانی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ گفتوگۆكردن و هەڵسەنگاندنی كارەكانی بانكی بازرگانی عێراق (TBI)، و بەشدارییەكانی لە بواری دارایی و ئابووریدا گەشەپێدانی وڵات، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی بانك و ژمارەیەك لە راوێژكاران.
    لە هەمان كاتدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی بانكی بازرگانی عێراق لە پاڵپشتیكردنی دامودەزگا حكومییەكان و كەرتی تایبەت، هەروەها ڕۆڵی ئەو وەك دامەزراوەیەكی بانكی كرد لە پاڵپشتی و بوژاندنەوەی ئابووری عێراق،جەختیكردەوە پەرۆشی حكومەت بۆ پەرەپێدانی كارەكانی بانكەكە و چارەسەركردنی ئەو كێشە و ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی دووپاتكردنەوەی پەسەندكردنی نەخشەڕێگایەك بوو كە وادەكات بانكەكە ئاسانكاری بكات بۆ كۆكردنەوەی ئەو قەرزە كێشەدارانەی قەرزوەركران، بەپێی پرەنسیپی نەرم و دادپەروەرانە، بەمەبەستی پێشخستنی كارەكانی بانكی بازرگانی عێراق بۆ باشترین ئاستەكان، هاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەكانی بەرنامەی حكومەت لە پەرەپێدانی قەرزی بانكی و پەرەپێدانی ئەم كەرتە و دڵنیابوون لە خێرایی گەشەكردن و پێشكەوتن لە ئابووری عێراقدا.