هەنگاوێكی حكومەت بۆ دامەزراندنی وێستگەیەكی نوێی كارەبا بە توانای 2100 مێگاوات لە بێجی

ناوخۆ
  • 5-05-2024, 19:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا، نیازی دامەزراندنی وێستگەیەكی نوێی لە شاری بێجی ڕاگەیاند بە توانای دوو هەزار و 100 مێگاوات، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە 7 ڕێوشوێن دەگیرێتەبەر بۆ دەستەبەركردنی پێداویستی وزەی هاووڵاتیان.
    وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكردووە : وەزیر زیاد عەلی فازڵ لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای قەتەری ئۆربكان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی وردەكارییەكانی كۆتایی بەستنی گرێبەستی دامەزراندنی وێستگەیەكی نوێی هەڵمی لە بێجی بە توانای دوو هەزار و 100 مێگاوات، بە ئامادەبوونی لە جێگری سكرتێری كاروباری بەرهەمهێنان، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی باكوور، و بەڕێوەبەری بەشی تەكنیكی لە وەزارەت.
    وەزیر بەخێرهاتنی شاندی قەتەری كرد، خواستی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیا عەرەبییەكان كە ئارەزووی كاركردنیان لە عێراقدا هەیە، هەروەها سودوەرگرتن لەو دەرفەت و ئاسانكاریانەی كە حكومەت لەم بارەوە پێشكەشی دەكات.
    وردەكارییەكانی پڕۆژەی دامەزراندنی وێستگەی هەڵم كە پێكهاتووە لە 6 یەكەی بەرهەمهێنان، بە توانای نزیكەی 350 مێگاوات، تاوتوێ كرا، وەزیر ڕێنمایی لیژنە پەیوەندیدارەكانی كرد بۆ تەواوكردنی خێرای وردەكارییە تەكنیكییەكانی پەیوەست بە پرۆژەكە، ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت بڕیاریدا وێستگە نوێیەكە لە هەمان شوێنی وێستگەی پێشوو دروستبكات، كە لە كاتی شەڕی داعشدا بە تەواوی لەناوچوو، وەك چۆن شوێنەكە بە نزیكیی لە پاڵاوگەی نەوتەوە تایبەتمەندە كە ئاسانە ئەو سووتەمەنیەی وێستگەكە دابین بكرێت كە بەڕێوەی دەبات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە ساڵی ڕابردووەوە وەزارەت دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پلانێكی فراوان بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی سیستەمی كارەبا، بە ئامانجی هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی وزە لەڕێگەی دامەزراندنی وێستگەی گەرمی نوێ و ئەوانی دیكە كە بە وزەی پاك كاردەكەن، هەروەها پڕۆژەی پەیوەندی كارەبایی، ئەنجامدانی گرێبەستی درێژخایەن بۆ نۆژەنكردنەوە و پاراستنی وێستگەكانی ئێستا، و مۆدێرنكردنی تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردن، و نەهێشتن و لابردنی تەنگانەكان كە پێشتر لە تۆڕی كارەبادا ڕوویانداوە، بە مەبەستی دەستەبەركردنی پێداویستی وزەی هاوڵاتیان بە شێوەیەكی متمانەپێكراو و بەردەوام .