ئەعرەجی جەخت لە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی دەكاتەوە بۆ بوارەكانی كاری هەواڵگری

ئەمنی
  • 5-05-2024, 18:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی جەختی لە گرنگی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی كردەوە بۆ پابەندبوون بە بوارەكانی كاری هەواڵگری.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی دانیشتنی حەوتەمی خۆی بۆ ساڵی 2024 بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدا و لە بوونی سەركردەكانی كۆمەڵگەی هەواڵگری نیشتمانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەن تاوتوێی ئەو بابەتانەی لە بەرنامەی كاردا كردووە، و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی لەبارەیانەوە داوە، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەندامانی ئەنجومەن كورتەیەكیان لەسەر پلانی كاری داهاتوو پێشكەشكرد، جگە لەوەی باسیان لە دۆسیە ئەمنییە هاوبەشەكانی نێوان ناوەند و هەرێم كرد، بە مەبەستی بەدەستهێنانی یەكگرتوویی و هەماهەنگی لە لایەنی ئەمنی و هەواڵگریدا.
    بەپێی بەیاننامەكە ئەعرەجی جەختی لە گرنگی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، پەیوەست بە پابەندبوون بە بوارەكانی كاری هەواڵگری و پیشەییبوون لە ئەنجامدانی ئەركە ئەمنییەكان كردەوە.