بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، موحسین مەندەلاوی داوای دانانی نەخشەی كاتی بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژی كرد، هاوكات داوای هەوڵی هاوبەشی كرد بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محسین مەندالاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، ئەمڕۆ لە نووسینگەی تایبەتی پێشوازی كرد لە موهەند پارێزگاری موسەننا و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ئەحمەد ئال دریول و شاندی یاوەری بۆ پێداچوونەوە بە زانیارییەكان ودۆخی گشتی و بەدواداچوون بۆ پلانەكانی كاركردن لەوێدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەو بەرنامە و پلانانەی پێشنیاركراون بۆ باشتركردنی واقیعی پارێزگای موسەننا بۆ ماوەی داهاتوو گفتوگۆیان لەسەر كرا، هەروەها بانگەوازیش كرا بۆ پێویستی ئەولەویەتدان بە پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەكان، خشتەی دانانیان بودجە لە ساڵی ئێستادا و دانانی نەخشەی كات بۆ تەواوكردنیان.
هەروەها وتی: گوێمان لە دیارترین كێشە و تەحەددیاتەكان گرت كە ڕێگرن لە پێشكەوتن و بزووتنەوەی ئاوەدانكردنەوە لە پارێزگاكەدا، هەروەها جەختی لە گرنگی هەوڵی هاوبەشی نێوان پارێزگا و ئەنجومەنەكەی كردەوە بۆ پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییەی كە خەڵكی موسەننا ئاواتەخوازن.