وەفدێکی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵا گەیشتە ڕۆما

سیاسی
  • 5-05-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INa
    ئەمڕۆ یەکشەممە وەفدێکی پەرلەمانی عێراق  بە سەرۆکایەتی "شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەرلەمانی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناتۆ، گەیشتە شاری ڕۆما.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی وەفدی عێراقی، لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "شاخەوان عەبدوڵڵا " جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،بە سەرۆکی وەفدێکی پەرلەمانی لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری کە هەردوو پەرلەمانتارن "کەریم یوسف و عەلی حەسەن عەبدولهادی" یاوەری بوون، بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەرلەمانی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، کە لە رۆژانی 6 تا 8-5-2024 بەڕێوەدەچێت, گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- وەفدەکە لەلایەن "سەیوان بارزانی" باڵیۆزی عێراق لە ئیتاڵیا و ستافی باڵیۆزخانە پێشوازی کران،و بڕیارە وەفدەکە لەسەردانەکەیدا تاوتوێی چەندیم مەلەفی گرنگ لە پرسە نێودەوڵەتییەکان،و کۆمەڵێک بابەتی ئەمنی و کاردانەوەکانیان لەسەر ناوچەکە و جیهان بکەن.