لەناو بازاری سەنتەری شاری هەولێر کەسێک دەکوژرێک و دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بکوژ خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان دەکات

ئەمنی
  • 5-05-2024, 14:30
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمرۆ یەک شەممە ،لەرووداوێکی تەقەکردندا لەناو بازاری قەڵا لەناو سەنتەری پارێزگای هەولێر ، هاووڵاتیەک بەناوی "ئیدریس ئەسعدۆک سالح" کۆژرا.
    لەوبارەیەوە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەوڵیر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتوو:-
    لەڕوداوێکی تەقەکردندا لەناو بازاڕی شاری هەولێر هاوڵاتیەک بەناوی "ئیدریس ئەسعدۆک سالح" لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی ،لەلایەن تۆمەتبارێک بەناوی (ع ، س، أ) کوژرا،دوای ئەنجامدانی تاوانەکە  بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردوە.