بەسەرۆکایەتی عومەر بەرزنجی شاندی عێراق لە گامبیا لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێشوازیان لێکرا

سیاسی
  • 5-05-2024, 14:36
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عومەر بەرزنجی "بریکاری وەزیری دەرەوە، وەک سەرۆکی شاندی عێراق  لە چوارچێوەی وڵاتانی بەشدار لە پانزەهەمین کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بانجولی پایتەختی گامبیا ،لەلایەن "ئاداما بارۆ" سەرۆک کۆماری گامبیا پێشوازی لێکرا.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە سەرەتای دیدارەکەدا  "بەرزنجی" هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆماری گامبیا دەربڕی بۆ ئەرکی سەرۆکایەتیکردنی ئەم خولەی رێکخراوەکە،هەروەک جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەک بۆ کۆماری گامبیا بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی چالاککردن و کاریگەربوونی ڕێکخراوی هەریکاری ئیسلامی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدان و کولتووری بە مەبەستی خزمەتکردنی خواستەکانی گەلانی وڵاتانی موسڵمان.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی کۆماری گامبیا،دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکە و بە درێژایی سەرۆکایەتی خولی ئێستای کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چالاککردنی یەکڕیزی و هاودەنگی لە نێوان وڵاتان و گەلانی نەتەوە ئیسلام بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان وڵاتەکان لە هەموو ئاستەکاندا.
    هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە : هەریەک لە " فازل ڕەحیم"سەرۆکی بەشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان بە وەکالەت و ڕاوێژکار "محەمەد خەلەف" کاربەرێکەری  کاتی کاروباری عێراق لە سەنیگال وەک ئەندامی شاندی عێراق یاوەری بەرزنجی بوون لەدیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری گامبیا .