هەولێر - INA
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه" نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،لەسەر به بانگهێشتی فه‌رميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به ياوه‌ريى وەفدێک له جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى تاران ده‌كات.
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ناوەڕۆکی سەردانەکەی خستۆتەروو : کە "نێچیرڤان بارزانی " له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ،لەبارەی بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته ، هەروەک هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.