بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی خولی شەشەمی کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێرانی لە تاران ڕاگەیاند.
وەزارەتی بازرگانی لەبەیاننامەیەکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- خولی شەشەمی کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران لە تارانی پایتەختی ئێران دەستیپێکرد،کە لایەنی عێراقی بەسەرۆکایەتی "ئەسیر داود غریری " وەزیری بازرگانی،بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و تێگەیشتن لەو دە یاداشتە هاوبەشە لێکتێگەیشتنەی کە هەردوولا بەنیازن لە بوارە جیاوازەکاندا واژۆ بکەن و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا بکات.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- کارەکانی لیژنەکە لە ڕۆژانی پێنجەم و شەشەمی مانگی ئایاردا بەردەوام دەبێت، هەروەک ئەمڕۆ گفتوگۆی لیژنە تایبەتمەندەکان ئەنجامدەدرێت، بە ئامادەبوونی ئەندامانی وەفدی هەردوولا، بۆ گەیشتن بە کۆت ڕاپۆرتی هاوبەش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئێران.