بەغداد-INA
"نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،جەختی لە کرانەوەی عێراق بەرووی هەموو وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ یەک شەممە "نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە "عەبدولعەزیز شەمەری " باڵیۆزی شانشینی سعودیە لە عێراق کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: هەردوولا باسیان لە پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش کردوە، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی کە لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن تاوتوێکران.
لەو روانگەیەوە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند : کە عێراق کراوەیە بەرووی هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا بونیاد دەنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : لە بەرامبەردا باڵیۆز "شەمەری" پەرۆشی شانشینی سعوودیای بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی چەسپاندنی بناغەکانی هاریکاریی بنیاتنەر لە نێوان هەردوو وڵات دەربڕی کە خزمەتی خواستەکانی هەردوو گەلی برادا بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بکات.