بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح " ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،ڕایگەیاند : کە ستراتیژی حکومەت ئەوەیە کە هانی هاوڵاتیانی بدات پشت بە پارەدانی دیجیتاڵی ببەستن لە مامەڵەکانیان.
"مەزهەر محەمەد ساڵح" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو بیرۆکەو و نەریتەی کە پشتی بە داواکاری کاش بەستوە لە یەکلاکردنەوەی مامەڵە دارایی و بازرگانییەکان،کە بە شێوەیەکی باو ماوەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ پێشکەوتنەکانی دامەزراوەی دیجیتاڵیە مۆدێرنەکان یەک ناگرێتەوە لە وڵاتەکەماندا، بەتایبەتی لە بابەتی گۆڕانکاری و یەکلاکردنەوەی مامەڵە داراییەکان و هەنگاونانی یەک لە دوای یەک بۆ وازهێنان لەسەر بەکارهێنانی شێوازی پارەدانی کاش و گۆڕینی بۆ پارەدانی دیجیتاڵی، کە ئەمە شێوازی نوێ و مۆدێرنی مامەڵەکانە.
ڕاشیگەیاند : چەند مانگێک لەمەوبەر کە حکومەت ستراتیژی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستپێکرد، خەڵک بۆ یەکەمجار لە وڵاتەکەماندا،بە ئیرادەی خۆی هەنگاو بۆ ئاراستەی چوونە ناو پارەدانی دیجیتاڵیدا دەنێت، بە گواستنەوە و وەرگرتنی باجەکان لە ڕێگەی کارتی پارەدان لەکاتی مامەڵەکردندا لە چوارچێوەی کەم کردنەوەی ئاستەکان لە پارەدانی دیجیتاڵی و یەکلاکردنەوەی مامەڵە جۆراوجۆرەکان لە چوارچێوەی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد : هەنگاو بۆ قۆناغی دووەمی پارەدانی دیجیتاڵی گەشەسەندنێکی خێرا یە بۆ گەیشتن بە قۆناغێکی پێشکەوتووی دیجیتاڵی لە ژیانی بانکیدا بە دامەزراندنی بانکە دیجیتاڵییەکان، بەو پێیەی سێ پرس یارمەتیدەر بوون لەم کارەدا، ئەوانیش زیادبوونی بەکارهێنانی مۆبایل لە یەکلاکردنەوەی مامەڵە دیجیتاڵییەکان، و دووەمیان پەرەپێدانی ژمارەی کردنەوەی ئەژمێری بانکییە کە پشتگیری لە چالاکییەکانی پارەدانی دیجیتاڵی دەکەن.
"ساڵح" جەختی لەوە کردەوە کە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ،کۆکردنەوەی باج و قەرز و مامەڵەکانی حکومەت تەواو دەگۆڕێت بۆ پارەدان لە ڕێگەی کارتی بانکی و شێوازەکانی تری پارەدانی دیجیتاڵی پەسەندکراو، کە ئەمڕۆ هەموو وێستگەکانی سووتەمەنی هەنگاویان بەو ئاراستە ناوە، ئەمەش دەبێتە هۆی پێدانی باج و ڕسومات و کرێ بۆ حکومەت لە کاتی مامەڵەکاندا، کە هەموویان لە ڕێگەی کارتی پارەدانی دیجیتاڵییەوە دەبێت.
ووتیشی : لە ساڵی 2025 بەدواوە، پارەدان لەناو کۆمەڵگەی ئابووریدا بەرەو ژیانێکی دیجیتاڵی تەواو جیاواز دەچێت، بەجۆرێک کە کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی ببێتە یەکێک لە هۆکارە مۆدێرنەکان و دراوی کۆمەڵگا، بەکارهێنانی پارەی نەختینە وردە وەردە کەم دەبێتەوە تا ئاستی دەگمەن کە مامەڵەی ئەلیکترۆنی تەواو شوێنی دەگرێتەوە، هەروەک جیهان بۆ زاڵبون بەسەر گرفتی سەختەکاری و سپیکردنەوە هەنگاو بەو ئاراستیەدەنێت ، کە سەلامەترین هەنگاوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات