بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی ڕەسافە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند،کە مۆری ساختەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتەکانی دیکەی دەوڵەتی بەدەستەوە گیراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-دادگای تاوانەکانی ڕەسافە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند مۆری ساختەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتەکانی تری دەوڵەتی پێ گیراوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکەبئاماژەی پێداوە:- هێزە ئەمنیەکان دوای ئەوەی ماڵەکەیان لە شاری بەغدا پشکنیوە دەست بەسەر 150 مۆری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک وەزارەت، لەوانە(ناوخۆ و داد و دارایی و بازرگانی و دەستەی شەهیدان و وەزارەتی دەرەوە و پەروەردە و تەندروستی و ئەمینداری بەغدا و چەند دامەزراوەیەکی تر دەستی بەسەرداگیراوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : بڕیاڕی دەستگیر کردنەکە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 275ی یاسای سزادان دەرکراوە.