بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "حەیان عەبدولغەنی " جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوت،لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، جەختی لەوە کردووەتەوە:- کە وەزارەتی نەوت دەخوازێت زۆرترین بەرهەمی نیشتمانی لە توانای پاڵاوتنی پاڵاوگە نیشتمانییەکانەوە بکاتە ئاستی خۆبژێوی و دواتر وردە وردە کە زیاد بکات ، بچێتە سەر هەناردەکردنی .
"عەبدولغەنی" ستایشی ئەو دەستکەوتانەی کرد کە بە تەواوکردنی یەکەیەک بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین لە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور بە توانای (1300) مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا، و تەواوکردنی یەکەیەکی دی بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین لە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی ناوەندی بە توانای (750) مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا.
ئاشکراشیکردوە:- کە ئەم دەستکەوتە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەنزین بە ڕێژەی زیاتر لە (2000) مەتر سێجا.
وەزیری نەوت لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە :- پڕۆژەی FCC لە کۆمپانیای پاڵاوگەی باشوور، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا دەست بە بەرهەمهێنان بکات بە توانای 5000 مەتر سێجا، یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە دەبێتە هۆی وەستاندنی هاوردەکردنی بەنزینی ئۆکتان.
روونیشیکردۆتەوە :- کە ئەم پاڵاوگەیە پاشماوەی نەوت دەگۆڕێت بۆ بەرهەمی سپی بەپێی تایبەتمەندییە ئەوروپییەکان (5 یۆرۆ)،هەروەک وەزارەتەکەی پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە بە زیادکردنی (360) هەزار بەرمیل لە توانای پاڵاوتن لە ماوەی ساڵێک لە تەمەنی حکومەتدا، لە ڕێگەی پڕۆژەکانی پاڵاوگەی باکوورەوە بە توانای (150) هەزار بەرمیل، هەروەها لە پاڵاوگەی کەربەلا بە توانای 140 هەزار بەرمیل،هەروەک چوارەم یەکەی پاڵاوگەکانی باشوور بە توانای 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات